نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بۆ ئەو کەسانەی که دوچاری ئالێرژی و هەستیاری وەرزین


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بۆ ئەو کەسانەی که دوچاری ئالێرژی و هەستیاری وەرزین

هەستیاری بۆخۆی ڕێگری له ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت ناکات. هەستیاری جۆرێ زۆربوونی کاردانەوەی جەستەیه بەرانبەر به ئەو ماددانەی به شێوەی سروشتی له ژینگەدا هەن. بۆنموونە هەنێک له گیاکان لە بەهاردا هەڵاڵە دەگوێزنەوە، زۆربەی خەڵک بەم هەڵاڵەگواستنەوە نازانن، بەڵام بەپێچەوانەوە هەنێک کەس بەم هەڵاڵەگواستنەوە دەزانن و جەستەیان کاردانەوەی دەبێت و بە هەنێک نیشانە وێنەی پژمین و ئاوی لووت و خورانی گوێ و گەروو و لووت و چاو خۆی نیشاندەدات.
ئالێرژی

ئایا ئەو کەسانەی که هەستیاری وەرزیان هەیه دەتوانن نەشتەرگەریی جوانکاریی ئەنجامبدەن؟

هەروەها دەردراوەکانی پشت گەروو لەم کەسانەدا زۆردەبێت. ئەم کەسانه له کاتی هەڵاڵەگواستنەوەی گیاکان کێشەی هەستیارییان هەیه به تایبەت لەکاتێکدا که نزیکی ئەم ڕووەکانه بن. ئەگەر کەسێک خاوەن ئەم نیشانانە بێت و بیەوێت نەشتەرگەریی جوانکاریی لووتی بۆ ئەنجامبدرێت دەبێ له حەوتەیەک پێش نەشتەرگەرییەوه بە کەڵکوەرگرتن له دەوای دژە ئالێرژی کێشەی هەستیاری خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و تا دوو مانگ پاش نەشتەرگەری دەواکان بەکاربێنێت. لەم کاتەدا بە ئاسانی دەتوانین نەشتەرگەریی پلاستیکی جوانکاریی لووت ئەنجامبدەین. سپرییەکانی خاوەن کۆرتۆن دەوای سەرەکی دژەئالێرژین. کاریگەرییە ناگونجاوەکانی کۆرتۆنەکان وێنەی پووکیی ئێسک و نەخۆشینی شەکره و برینی گەده جێگەی نیگەرانی نین، چونکا سپرەی کۆرتۆندار بە شێوەیەکی نائاسایی خاوەن قازانجەکانی کۆرتۆنن بەڵام کاریگەرییە ناگونجاوەکانی کۆرتۆنیان نییه. چونکا لەلایەن جەستەوە هەڵنامژرێن. ئەگەر تۆزێکیش هەڵمبمژرێن پاش تێپەڕبوون له جگەر لەناودەچن. بۆیه بێکێشە دەتوانین سپرەی کۆرتۆندار بۆ دەرمانکردنی ئالێرژی بەکاربێنین.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292