ئایا پاش رینۆپلاستی دەرزی لەسەر لووت دەوەشێنن؟


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

ئایا پاش رینۆپلاستی دەرزی لەسەر لووت دەوەشێنن؟

بۆ کەمکردنەوەی هەڵماسیوی لووت یەک حەوته پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت ڕەنگه پێویست بێت له هەنێک شوێن وێنەی پشت نوکی لووت یاخود supra-tip دەرزی کورتۆن بوەشێندرێت تا له هەڵماسین بەرگری بکرێت. ئەگەر ئەم شوێنه هەڵماسێت لەسەر شێوەی لووت کاریگەری ناگونجاوی هەیه و جوانی لووت کەمدەکاتەوە. چونکا بەپێی ستانداردەکانی جوانی لەسەر بەشی dorsum یاخود پشت لووت بەتایبەت له خانمەکاندا دەبێ تۆزێک چەماوەیی هەبێت. ئەگەر ئەم شوێنه هەڵماسێت چەماوەیی لووت نامێنێت و شکاویی پشت لووت که جوانی لووت زیاتردەکات لەناودەچێت.
ده رزي بۆ لووت
پتر یەک حەوته پاش نەشتەرگەری وەشاندنی ئەم دەرزییه له لووتی گۆشتیدا پێویسته. هەڵماسینی لووتی ئێسکی بەخێرایی چاکدەبێتەوه و پتر پێویست به وەشاندنی دەرزی ناکات. بۆ لووتی گۆشتی دوو تا سێ جار بە مەودای یەک مانگ دەتوانین ئەم کارە بکەین. وەشاندنی ئەم دەرزییه زۆر بەوردی ئەنجامدەدرێت و دەبێ لەلایەن پزیشکەوە ئەنجامبدرێت. دەرزییەکه له قوڵاییدا دەوەشێندرێت چونکا ئەگەر لە ژێر پێست بوەشێندرێت دەبێته هۆی ئاترۆفی یاخود ناسکبوونەوەی پێست. ناسکی پێست دەبێته هۆی دیتنی پێکهاتەکانی ژێر پێست و هەم شێوەی جوانی نییه و هەم برینداربوونی پێستی ناسک زیادتر ڕوودەدات. ڕەنگه وەشاندنی ئاستی و نابنەمایی تەنانەت پێستی لووت کەمڕەنگ بکات و بارودۆخێک پێکبێنێت که ڕەنگی پێستی لووت لەگەڵ ڕەنگی پێستی دەوروبەری جیاوازبێت. وەشاندنی ئەم دەرزییه لێهاتوویی زۆری دەوێت و دەبێ زۆر بە وردی بکرێت. ئەگەر به دروستی ئەنجامبدرێت یارمەتی دەداته پاراستنی شێوه و جوانی لووت.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292