لووتی ئەفغانی و ئاسیایی


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

لووتی ئەفغانی و ئاسیایی

تایبەتمەندییە تایبەتەکانی لووتی ئاسیایی وێنەی لووتی بڕێک له ڕەگەزەکانی ئەفغانی و چینی و کۆریایی ئەوەیە که له نیوەڕۆخدا لووت لەچاو دەموچاو بە ئەندازەی گونجاو گەورەنەبووه. ئەم گەورەبوونه کەمه دەبێته هۆی ئەوەی که سەرەڕای نیوەڕۆخ، لووت له تەواوڕۆخیشدا پان و بێشێوه دیاربێت. له پڕۆسەی جوانکردنی لووتی ئەفغانی بەپێچەوانەی لووتی تر، دەبێ لووت بەرزتربێتەوه. واته به تەکنیکی نەشتەرگەری له شێوەی خەوتوو دەربێت و بەرزتربێتەوه.
بۆ ئەم مەبەسته پێویست به شانەی کڕکڕاگەییە بۆ بەهێزکردنی پشت و نوکی لووت. دەکرێت کڕکڕاگه له سەرچاوەی جۆراوجۆر وەرگرین. باشترین سەرچاوەی کڕکڕاگەیی جەستەی خودی کەسەکەیه. بەومانا که له تێغەی نێوان لووت، گوێ و پەراسووی نەخۆشەکە خۆی هەنێک کڕکڕاگه هەڵدەگیرێت و بۆ بەهێزکردن و جوانکردنی لووت کەڵکیلێوەردەگیرێت.
له سەرچاوەکانی تری کڕکڕاگە دەتوانین ئاماژە بکەین به کڕکڕاگەی تیشک لێدراوی کەسانی تر.
هەروەها دەتوانین له ماکی دەستکرد که کرداریان وێنەی کڕکڕاگەی مڕۆڤە کەڵکوەرگرین.
هەرکام له بابەتەکانی سەرەوه قازانج و کێشەی خۆیان هەیه.
• ئەو کڕکڕاگەی که له جەستەی نەخۆشەکە خۆی هەڵدەگیرێت زۆرباشه. بەڵام پتر له شوێنی هەڵگرتنی کڕکڕاگە هەنێک ئازار دروستدەبێت.
• کڕکڕاگەی تیشک لێدراوی خەڵکی تر ئەگەری زۆرکەمی هەڵمژین و لەناوچونی هەیه.
• کڕکڕاگەی دەستکرد ئەگەری زۆرکەمی چڵککردن و هاتنەدەرۆ له پێستی هەیه.
بەهەرحاڵ دەبێ کاتی کەڵکوەرگرتن له هەرکام له سەرچاوەکانی سەرەوه خاڵە گوتراوەکان لەبەرچاوبگرن.
بەپێی شێوازی دکتۆر حۆسنانی، بۆ جوانکردنی لووتی ئاسیایی وێنەی لووتی هەنێک له ڕەگەزەکانی ئەفغانی پتر پشت لووت بە کڕکڕاگەی دەستکرد یا کڕکڕاگەی تیشک لێدراو پڕدەبێتەوە و بەشی نوکی لووت بە کەڵکوەرگرتن له کڕکڕاگەی کەسەکە خۆی چاکدەبێتەوه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292