مەلەکردن پاش نەشتەرگەریی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

مەلەکردن پاش نەشتەرگەریی لووت

مەلەکردن پاش نەشتەرگەریی لووت

پاش نەشتەرگەریی لووت تا یەک حەوته برینپێچ لەسەر لووتتانه و نابێت بهێڵن برینپێچەکەتان تەڕبێت. بۆیه ناتوانن وەکوو پێشو مەلەبکەن. لەم حەوتەدا ئەگەر پێویستتان بە مەلەکردن بوو دەبێ کەسێک هاوڕێییتان بکات و یارمەتیدان بدات. چونکا کاتێک به تەنیایی قژتان دەشۆن دەبێ سەرتان بەرەو پێش بچەمێننەوه و ڕەنگه سپلینتی لووتتان تەڕبێت.
سپلینت پلاستیکییه و له لووتی نوێتان پارێزگاری دەکات و یارمەتی ئێسک و کڕکڕاگەکانی لووتتان دەدات تاکوو تا کاتی چاکبوونەوه لە جێگەی خۆیان نەجوڵێن. تەڕبوونی سپلینت دەبێته هۆی شلبوونەوەی سپلینت و ڕەنگه لەسەر بەرئەنجامی نەشتەرگەری کاریگەری هەبێت.
ئەگەر سپلینتەکەتان تەڕبێت پێستی لووت دوچاری خوران و تووزیان دەبێت و لەم یەک حەوتەدا ساچان لەگەڵ سپلینت دژواردەبێت. چونکا لەم چەند ڕۆژەدا پتر بەهۆی خواردنی هێوەرکەرەوەوە خەواڵوون هۆشیاربن له حەمامدا نەکەون بە ئەرزدا بەتایبەت کاتێک له حەوزی حەمام کەڵکوەردەگرن. ئاوی حەمام دەبێ شلەوتێن بێت چونکا ئەگەر گەرمای ئاو له ئاستێک زیادتر بێت ڕەنگه سەرەگێژە دروستبکات. له کاتی مەلەکردن هەوڵبدەن تا ئاستێک که دەتوانن سەرتان بەرەو خوارەوە مەچەمێننەوە. باشتروایه شەوی پێش نەشتەرگەری مەلەبکەن و سەر و جەستەتان بشۆن تاکو پێویست نەبێت یەک دوو ڕۆژ پاش نەشتەرگەری مەله بکەن. چۆن پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت مەلەبکەین؟
له ڕۆژی دووەم بەرەولا بۆ شۆردنی قژی سەرتان دەتوانن له حەمامدا لەسەر کورسی یا چوارپایەی پلاستیکی دانیشن. سەرتان بەرەو دواوه بچەمێننەوه و لە کەسێک داواکەن قژی سەرتان بشوات. له هاوڕێکەتان داواکەن سەرەتا پلەی گەرمای ئاو کۆنتڕۆڵ بکات. کاتێک دڵنیا بوونەوه که پلەی گەرمای ئاو گونجاوه خۆتان بشۆن.
هەروەها دەتوانن له سەرشۆرییەکانی سەرتاشخانه کەڵکوەرگرن که تێیدا سەر بەرەو پاشەوە دەچەمێتەوه و کەسێکی تر قژی سەرتان دەشوات.
له کۆتاییدا جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوه که هۆشیاربن سپلینت و برینپێچی لووتتان تەڕ نەبێت.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292