هەنگاوەکانی پێش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

هەنگاوەکانی پێش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت

هەنگاوەکانی پێش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت

پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت دەبێ ناشتابن. دوو حەوته جگەرە مەکێشن. دوو حەوته هێوەرکەرەوه وێنەی ئەسپرین مەخۆن. تاقیکردنەوەکانی خوارەوە ئەنجامبدەن و له گۆشەی جۆراوجۆرەوەی دەموچاو وێنە دابینبکەن.

ناشتابوون پێش نەشتەرگەریی جوانکاریی لوت

پێش نەشتەرگەریی بۆ ماوەی 8 کاتژمێر هیچ مەخۆن تاکوو گەدەتان تەواو بەتاڵ بێت. چونکا له کاتی بێهۆشی ئەگەر گەدەتان بەتاڵ نەبێت ڕەنگه ناوەڕۆکی گەدە گەڕێتەوه و بچێته ناو کەناڵی هەناسەکێشان. هەرچەند هەبوونی بۆرییەکی پلاستیکی له نێو بۆری هەوا له کاتی نەشتەرگەریدا ئەم مەترسییه کەمدەکاتەوە بەڵام ئەگەر گەده بەتاڵ نەبێت دیسان ئەگەری مەترسی هەیه. ئەوەش بزانن که نابێ تا 7 کاتژمێر و 59 خولەک پێش نەشتەرگەریی تا ئەو جێگەی دەتوانن بخۆن و بخۆنەوە و زگتان پڕبکەن. چونکا بەم کاره له ئامانجی سەرەکی که ناشتا بوون یاخود بەتاڵبوونی گەده دووردەکەونەوە. باشترین کار وایه که شەوی پێش نەشتەرگەری شێوی ئاسایی بخۆن و بەیانی ڕۆژی نەشتەرگەری ناشتابن.
ئەگەر جگەرە دەکێشن 2 حەوته پێش نەشتەرگەریی جگەرە کێشان بوەستێنن. هەڵبەت هەرچەنێک کاتی وەستانی جگەرەکێشان زۆرتر بێت باشتره. جگەره ئۆکسیجەنی خوێن کەمدەکاتەوە و ئەگەری کێشەی هەناسەکێشان له کاتی نەشتەرگەری زۆردەکات. یەکێک لەو بابەتانەی که له کاتی نەشتەرگەری دەبێ به وردی لەلایەن ئامێرەوه کۆنتڕۆڵ بکرێت و نیشانبدرێت ڕادەی ئۆکسیجەنی نێو خوێنه.
له دوو حەوته پێش نەشتەرگەری و تا دوو حەوته پاش نەشتەرگەری له بەکارهێنانی هێوەرکەرەوه وێنەی ئیبۆپڕۆفین و ئەسپرین خۆبپارێزن چونکا بەکارهێنانی ئەم حەبانه دەبنه هۆی خوێنڕێژی له کاتی نەشتەرگەری و کێشه له نەشتەرگەریدا دروستدەکات.

پشکنینی پێش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت

دەبێ تاقیکردنەوەکانی خوارەوه پێش نەشتەرگەری ئەنجامبدەن FBS: شەکرەی خوێنی ناشتا CBC.dif: کۆنتڕۆڵکردنی کێشەی کەمخوێنی PT and PTT: کۆنتڕۆڵکردنی کێشەی مەینی خوێن HIV HBsAg HCV Ab β-HCG (تایبەتی خاتوونەکان): تاقیکردنەوەی سکپڕی

سی تی سکانی لووت پێش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت

لەکاتێکدا که دووچاری گیراوی لووتن یا دووچاری لادانی لووتن به دەستووری پزیشک دەبێ وێنەی CT Scan له لووتتان و دەموچاوتان دابینبکەن.
هەنێک له دەوا گیاییەکان دەبنە هۆی زۆربوونی ئەگەری خوێنڕێژی پاش نەشتەرگەری، وێنەی دەوای خاوەن سیر و جینسینگ و زەنجەفیل و جینکۆ بیلبوا. هەروەها ڤیتامین E و ڕۆنی ماسیش دەتوانن ببنه هۆی زۆربوونی خوێنڕێژی. بابەتەکانی سەرەوه دەبێ 2 حەوته پێش نەشتەرگەری و یەک حەوته پاش نەشتەرگەری بەکاربهێنرێن.
و له گۆشەی جۆراوجۆرەوەی دەموچاو وێنە دابینبکەن (8وێنه ):
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292