ئایا پاش نەشتەرگەری، کێشەی هەناسەکێشان دروستدەبێت؟


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

ئایا پاش نەشتەرگەری، کێشەی هەناسەکێشان دروستدەبێت؟

زۆربەی خەڵک وابیردەکەنەوه که پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت ڕەنگه هەناسەکێشان کێشەی ببێت. بەپێچەوانەوە زۆر له خەڵکیش وابیردەکەنەوە که پاش نەشتەرگەری کیشەی هەناسەکیشان باشتردەبێت. ئەگەر کێشەی هەناسەکێشان لەگەڵ لادانی تێغەی ناوەندی لووت پێوەندی هەبێت یا کێشە له گۆشەی بۆری ناوەوەی لووت بێت هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت چارەسەردەکرێت. بەڵام ئەگەر کێشەی هەناسەکێشان بەهۆی ئالێرژییەوە بێت نەشتەرگەریی لووت کاریگەری لەسەر هەناسەکێشان نابێت. بەگشتی ئەگەر نەشتەرگەریی جوانکاریی لوت بەدروستی ئەنجامبدرێت هەناسەکێشانی ئەو کەسە دووچاری کێشه نابێت بەڵکو باشتریش دەبێت
بۆیه وڵامی پرسیاری سەرەوه نەخێره، بەومەرجەی که لە کاتی نەشتەرگەری بابەتەکانی خوارەوە لەبەرچاوبگیرێن
• لادانی تێغەی ناوەندی لووت بەتەواوی چارەسەرکرابێت.
• دەمەوانەی دەرەوه و ناوەوەی لووت بە کەڵکوەرگرتن له کڕکڕاگەی پێوەندی بەهێزکرابێتەوه.
• پۆلیپ و زیادەکانی لەناوچوبێتن.
• چکۆلەکردنەوەی توربین و توربیناتی گەورەی لووت بەدروستی ئەنجامدرابێت.
ئەگەر هەموو بابەتەکانی سەرەوه بەدروستی ئەنجامدرابێت، لەگەڵ چکۆلەبوونەوەی لووت پاش نەشتەرگەری کێشەی هەناسەکێشان دروستنابێت. هەناسەکێشانی نەخۆش پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت باشتریش دەبێت. دروستبوونی کێشەی هەناسەکێشان پاش نەشتەرگەریی لووت ماوەتەوه سەر تەکنیکی نەشتەرگەری و کاتێک که پزیشک بۆ چاککردنەوەی دەمەوانەی لووت دایدەنێت
زۆربەی خەڵک وادەزانن که کێشەی هەناسەکێشان لە کاریگەرییە ناگونجاوەکانی نەشتەرگەریی لووته. ئایا وایه؟ نەخێر. دروستبوونی کێشەی هەناسەکێشان پاش نەشتەرگەریی لووت یاسا نییه بەڵکو هەڵاوێردییه. پاش نەشتەرگەریی رینۆپلاستی تەنانەت ئەگەر لووت چکۆلە بووبێتەوه کێشەی ئەو کەسە باشتردەبێت. بەو مەرجەی تەکنیکی نەشتەرگەری دروست جێبەجێکرابێت
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292