ئایا بەڕاستی خواری لووت به یەکجار نەشتەرگەری چارەسەر ناکرێت؟


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

ئایا بەڕاستی خواری لووت به یەکجار نەشتەرگەری چارەسەر ناکرێت؟

ئایا بۆ چاککردنەوەی خواری لووت یەکجار نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بەسە؟ یا بۆ گەیشتن به لووتی دڵخواز دەبێ نەشتەرگەریی دووباره بکرێت؟

وا بڵاوبۆتەوه که بۆ چارەسەرکردنی لادانی لووت، یەک نەشتەرگەری بەس نییه. هەروەها دەوترێت که تەنانەت ئەگەر لووت ساف بێت دیسان خوار دەبێتەوه و پێویستی به نەشتەرگەری تر هەیه. ئەمە ڕاست نییه که لووتی خوار به نەشتەرگەری ساف نەبێتەوه بەڵکو لووتی خوار دەبێ به نەشتەرگەری ساف بکرێت. بەڵام هەنێک هۆکار هەن که نەشتەرگەریی دووباره پێویست دەکەن. هۆکاری سەرەکی ناهاوتایی دوو لای لووت هاوکات لەگەڵ خواری دەموچاودایه. بۆ نموونه ئەو کەسانەی که له منداڵیدا دەموچاو و لووتیان زرمەی لێکەوتووه و بووەتە هۆی ئەوەی که دەموچاویان خوار گەورەبێت.
لووت خواری و لار
ڕێکوپێککردنی لووت لەگەڵ دەموچاوی خوار ڕەنگه ئەم بیرۆکه دروستبکات که لووت هێشتا ساف نەبووه بەڵام لووت ساف کراوه بەڵام دەموچاو هێشتا خوار و ناڕێکه. ئەگەر دەموچاو ڕێکوپێک بێت واته خوار نەبێت بەڵام لووت خوار بێت لەم کاتەدا ئەگەر پزیشکی نەشتەرگەریی تەواو ئەو هۆکارانەی که دەبنه هۆی خواری لووت چاکنەکاتەوە ڕەنگه پاش ماوەیەک دیسان خواربێتەوه. بۆیه گەڕانەوەی خواری لووت هەمیشه ڕاست نییه. ئەگەر نەشتەرگەری بەباشی و بەوردی ئەنجام بدرێت دەکرێت له یەک قۆناغی نەشتەرگەری لووت ساف بکرێت. هەڵبەت دەبێ بزانین که لووت ئەندامێکی بێگیان نییه واته نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت لەگەڵ دارتاشین و هەڵکەندنی کانزا جیاوازی هەیه. کاتێک چێو دەتاشرێت هیچ کاردانەوەیەک له خۆی نیشاننادات، بەڵام کاتێک لەسەر لووت ئەنجامبدرێت پاش کۆتاییهاتنی نەشتەرگەری کاردانەوە لەناو خانەکانی لووت ئەنجامدەدرێت و ڕەنگه ئەو گۆڕانکارییانەی که ڕوودەدات بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی پزیشکی نەشتەرگەریدا نەبێت. بۆیه نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بەرئەنجامی گرەنتیکراوی نییه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292