چاککردنەوەی داکەوتوویی نوکی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

چاککردنەوەی داکەوتوویی نوکی لووت

بۆ چاککردنەوەی داکەوتوویی نوکی لووت دەبێ کڕکڕاگەی بەهێز پێوەند بدرێته کڕکڕاگەی نوکی لووتەوه تاکو خۆگرتوویی باش ببێت و شێوەی جوان بێت و ئەم جوانییه بۆ ماوەی زۆر ڕابگیرێت.
سەرچاوەی جۆراوجۆر بۆ پێوەنددانی کڕکڕاگە هەیه که بریتین له: کڕکڕاگەی تیشک لێدراوی کەسی مردو، کڕکڕاگەی دەستکرد و کڕکڕاگەی نەخۆشەکە خۆی.
کڕکڕاگەی مردو بۆ پێوەنددان بە نوکی لووتەوە بەکەڵک نییه چونکا پاش ماوەیەک خۆگرتوویی خۆی لەدەستدەدات و لووت دیسان دووچاری داکەوتوویی دەبێت.
کڕکڕاگەی دەستکرد بۆ چاککردنەوەی داکەوتوویی نوکی لووت زۆر بەکەڵک و کاریگەره و بەرئەنجامی درێژخایەنی زۆر باشی هەیه. بەڵام کڕکڕاگەی دەستکرد هەمیشه مەترسی چڵککردن یا هاتنەدەرەوە له پێستی لووتی هەیه و باشتروایه تا جێیەک دەکرێت کەڵکی لێ وەرنەگیرێت مەگەر نەخۆشەکه کاریگەرییە ناگونجاوەکانی قەبووڵ بکات. هەڵبەت ئەگەری ڕوودانی ئەم کاریگەرییانه زۆر نییه بەڵام لەکاتی ڕوودان دەرمانکردنیان دژواره و ئەگەری زیاندیتنی پێستی لووت هەیه. سەرچاوەی کڕکڕاگەی تر کڕکڕاگەی جەستەی خودی نەخۆشەکەیه. کڕکڕاگەی جەستەی نەخۆش باشترین هەڵبژارده بۆ پێوەنددان بە نوکی لووتەوەیه چونکا هەم خۆگرتوویی درێژخایەنی هەیه و هەم کاریگەری ناگونجاوی نییه. لە نێوان کڕکڕاگەکانی جەستەی نەخۆش باشترین سەرچاوه کڕکڕاگەی تێغەی نێوان لووته بەڵام بەداخەوه له نەشتەرگەرییه چاککردنەوەکاندا پتر بڕێکی بەکەڵک له کڕکڕاگەی تێغەی لووت بەجێنامێنێتەوه و لە نەشتەرگەریی یەکەمدا زیانی پێگەیشتووه.
سەرچاوەی تری کڕکڕاگەی جەستەی خودی نەخۆش کڕکڕاگەی گوێیه که بە ساکاری بەدەستدێت و پتر هێچ چەشنه کاریگەریی ناگونجاوی جوانی یا کرداریی بۆ گوێ پێکناهێنێت. کێشەی کڕکڕاگەی گوێ لەوەدایه که خۆگرتوویی زۆری نییه و بۆ چاککردنەوەی داکەوتوویی نوکی لووتی گۆشتی ناتوانێت ڕۆڵی کاریگەری هەبێت. سەرچاوەی تری کڕکڕاگەی خودی نەخۆش کڕکڕاگەی پەراسووه که زۆر خۆگر و کاریگەره. تەنیا کێشەی ئەم کڕکڕاگه ئەوەیە که 4 تا 5 سەنتیمەتری سنگ دەبێ ببڕدرێت و پتر تۆزێک جێگەی تەقەڵ دەمێنێتەوه. هەڵبەت ئەم بڕینه له خانمەکاندا له ناوچەی چینی ژێر مەممک دادەشاردرێت. کێشەی تری کڕکڕاگەی پەراسو تەکنیکی کەڵکوەرگرتن لەم کڕکڕاگەیه که ئەگەر بەوردی بەکارنەهێندرێت ئەگەری خواربوونی نوکی لووت هەیه. کڕکڕاگەی پەراسو بۆ چاککردنەوەی داکەوتوویی نوکی هەموو جۆرەکانی لووت کاریگەره و بەرئەنجامی درێژخایەنی درەوشانی هەیه.
ئەگەر کڕکڕاگەی گونجاو بۆ بەهێزکردنی کڕکڕاگەی نوکی لووت پێوەندبدرێت داکەوتوویی چاکدەبێتەوه و بەرئەنجامی جوانیی درێژخایەنی بۆ ئەو کەسە هەیه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292