نەشتەرگەریی لووتی بووکەشووشەیی


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

نەشتەرگەریی لووتی بووکەشووشەیی

سەبارەت به جوانیی لووت و دەموچاو ستانداردی جیهانی هەیه. واته به نزیکبوونەوەی کولتورەکان بەیەکتر بەهۆی میدیاکانەوە ستانداردەکانی جوانیش شێوەی جیهانی وەخۆگرتووه. ستانداردەکانی جوانی به شیکردنەوەی دەموچاوی جوانترین کەسەکان وەدەستهاتووه. سەبارەت به جوانیی لووت ئەم ستانداردانه لەسەربنەمای شێوه و ئەندازە و گۆشەی پێکهێنەرەکانی جۆراوجۆری لووت نیسبەت بە یەکتر و نیسبەت به دەموچاو دیاریکراوه. خاڵی گرنگ لەم بوارەدا ئەوەیە که ستاندارد بە شێوەی یەک رەقەمی دیاریکراو نییه و مەوداییه. Range به شێوه
نەشتەرگەریی لووتی بووکەشووشەیی
بۆ ڕوونبوونەوەی زیاتری بابەتەکه نموونەیەک دێنینەوە. گۆشەی لووت لەگەڵ لێو لە یەک کەسی جواندا لانیکەم دەبێ 90 پلە بێت بەڵام تا گۆشەی 105 پلەش هەر جوان ئەژماردەکرێت. جیاوازی نێوان لووتی سروشتی یاخود ساکار لەگەڵ لووتی بووکەشووشەیی یاخود فانتازی هەر لەمەدایه. ئەگەر پزیشکی نەشتەرگەری گۆشەی لووت لەگەڵ لێو تا 90 پله دروستبکات لووت شێوەی سروشتی تر دەگرێت بەڵام ئەگەر گۆشەی 105 پله دروستبکات لووت شێوەی سەرەوژوور و بووکەشووشەیی وەخۆدەگرێت بەڵام هەردوو شێوە له مەودای ستانداردی جوانیدا دەبن. ئێستا ئەگەر گۆشەی لووت و لێو زیاتر له 105 پله بێت له شێوەی ستانداردی جوانی دەردەچێت و لووتی بەرازی پێدەڵێن.
نموونەیەکی تر دێنینەوە. پشتی لووت له خانماندا دەبێ تۆزێک ناوچاڵ بێت. ئەم ناوچاوڵییه تا ئاستێک که شکان و قووڵی دروست نەکات ئەگەر زیاتر بێت لووت شێوەی بووکەشووشەیی تر وەخۆدەگرێت. بەڵام ئەگەر تا ئاستێک پشتی لووت قووڵ بێت که به جێگەی چەماوەیی زۆر ورد شێوەی شکاوی وەخۆبگرێت له شێوەی جوانی دەردەچێت و لووتی زین ئەسپی پێدەڵێن.
نموونەیەکی تر سەبارەت به ئەندازەی لووته. ئەگەر لووتی کەسێک گەورە بێت و پزیشک بیهەوێت چکۆلەی کاتەوه دووبارە مەودایەکی جوانی بوونی هەیه. ئەگەر لووت زۆر کەم چکۆله بێتەوه لووت شێوەی ساکارتر وەخۆدەگرێت. ئەگەر تۆزێک زیاتر بێت شێوەی بووکەشووشەیی تر و فانتازی تر پەیدادەکات. بەڵام ئەگەر ئەندازەی لووت زۆر چکۆلە بێتەوه ئیتر له حاڵەتی ستانداردی جوانی دەردەچێت.
بۆ ڕوونتربوونی بابەتەکه نموونەیەکی تێکەڵە دێنینەوە. ئەگەر پزیشکی نەشتەرگەری چەماوەیی و گەورەیی و داکەوتوویی نوکی لووت له ئاستی چارەسەرکردنی خەوش و کەماسیدا چارەسەربکات لووت شێوەی سروشتی و ساکاری دەبێت. بەڵام ئەگەر له کاتی هەڵگرتنی چەماوەیی زیاتر بتراشرێت، زیاتر چکۆلەی کاتەوه و داکەوتوویی لووت زیاتر چاککاتەوە لووت شێوەی بووکەشووشەیی تر یاخود فانتازی تر پەیدادەکات.
بەکورتی ئەگەر کەسێک بیهەوێت پاش نەشتەرگەری کەسێک به نەشتەرگەری کردنی لووتی ئەو کەسە نەزانێت شێوەی سروشتی باشتره چونکا کەسانی تر وابیردەکەنەوە که جوانی خواپێداوییه و کەسەکە به شێوەی میراتی لووتی جوانی هەبووه. بەڵام ئەگەر کەسێک بیهەوێت که پاش نەشتەرگەری سەرەڕای جوانی، دەموچاوی زیاتر بکەوێتە بەرچاو لووتی بووکەشووشەیی یاخود فانتازی بۆ ئەو کەسە پێشنیاردەکرێت. لە کۆتاییدا دەبێ بڵێین گۆڕانکاری چاککردنەوە تەنیا له مەودای ستانداردی جوانیدا ڕێپێدراوه و زیاتر لەوە قەدەغەیه. بۆیه لووتی سلایدی یا زۆر چکۆله یا زۆر نوکەوژوور پێشنیارناکرێت. ئەم بابەتە دواییانه زیان دەگەیێننه پێکهاتەی کرداری لووت و لەڕاستیدا نابنه هۆی زۆرکردنی جوانی. ڕەنگه بتوانین بڵێین که دەبنه هۆی زۆرکردنی بەرچاوکەوتن بەڵام جوانی زۆرناکەن.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292