مێژووی رینۆپلاست


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

مێژووی رینۆپلاست

له پێستی ناوچاوان بۆ دروستکردنەوەی لووت کەڵکیوەردەگرت. له هیندستانی کۆندا بۆ سزادانی تاوانباران نوکی لووتیان دەبڕی و سوشروتا لەم تەکنیکە بۆ چاککردنەوەی لووت کەڵکیوەردەگرت. لەو کاتەوه ساڵانی زۆر تێپەڕبووه و تەکنیکی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت زۆر پێشکەوتووه بەڵام ئیمڕۆ ئەو تەکنیکانه بۆ ئەو کەسانی بەکاردەهێنرێت که لووتیان لە ڕووداوی هاتوچۆ یا شێرپەنجه یا قەپگرتنی ئاژەڵ لەدەستدەدەن.
مێژووی نەشتەرگەریی لووت

مێژووی نەشتەرگەریی لووت

مێژووی نەشتەرگەریی پلاستیک لەگەڵ مێژووی نەشتەرگەریی لووت (رینۆپلاستی) تێکەڵاوبووه. له سەدەی 16ی زایینی دا پزیشکێکی نەشتەرگەریی ئیتالیایی بەناوی Gasparo Tagliacozzi که لەلایەن زۆربەی پزیشکانی نەشتەرگەرییەوه وەکوو باوکی نەشتەرگەریی پلاستیک ناسراوه شێوازێکی داهێنا که بۆ ماوەیەک پێستی باسک دەلکا بە لووتەوه تا کاتێک که ئەو ناوچە خوێنی نوێی پێبگات پاشان باسک له لووت جیادەکراوه. گەرچی ئەم شێوازه ئەمڕۆ زۆر دواکەوتوو و دڕانه دێتەبەرچاو بەڵام بنەمای شێوازە نوێکانی گواستنەوەی شانه له ناوچە دوورەکان وێنەی باسک بۆ لووته. بەڵام باوکی نەشتەرگەریی پلاستیکی نوێ John Orlando Roe پسپۆڕێکی گوێ و گەروو و لووته له نیۆیۆرک و شێوازە نوێکانی نەشتەرگەریی لووتی به شێوازی بەستراو داهێناوه.
پاش ماوەیەکی زۆر پزیشکی نەشتەرگەری ئەڵمانی بەناوی Dacques Joseph شێوازەکانی هاوتای رینۆپلاستی بۆ پیاوێکی لاو بەکارهێنا که بەهۆی لووتی گەورەیەوه نەدەچووه ناو کۆمەڵگاوه. له سەردەمێکی نزیکدا نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت حەرام بوو و دژایەتی کۆمەڵگایی و کولتوری زۆری لەگەڵ دەکرا. بەڵام ئەمڕۆ پاش دەرکەوتنی کاریگەریی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت لەسەر زۆرکردنی متمانەبەخۆی خەڵک و باشترکردنی کرداری کۆمەڵگایی و کەسی ئەم نەشتەرگەرییە زۆر دڵخوازه.

سەرهەڵدانی دووبارەی رینۆپلاستی

هەڵبەت دەبێ بڵێین که سەرهەڵدانی دووبارەی نەشتەرگەریی پلاستیک بە هێرشی کەسانی فێڵباز بۆ پیشەیەکی درۆیین گۆڕدراوه بەشێوەیەک که جۆرەکانی میدیا وێنەی تەلەفزیۆن و کەناڵە سەتەلایتییەکان و گۆڤارەکان هەمیشه خەریکی کاریگەری دانان لەسەر بیر و هزری جەماوەری خۆیانن تاوەکوو بەرهەمەکانی خۆیان کە زۆرتر جێبڕوا و زانستی نین و پتر لەلایەن کەسانی سەرمایەدار بەڵام بێئەزموون و لێنەهاتووەوه پشتیوانی دەکرێن بە خەڵکی بفرۆشن. نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت سەرەڕای زانست هونەرێکه. تەنانەت زۆر له پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت که خولە جۆراوجۆرەکانی نەشتەرگەریی لووتیان تێپەڕکردووه لەم ڕێگەدا هونەرمەند بەئەژمارنایەن. سەدەکانی زۆره رینۆپلاستی ڕێگەی خۆی درێژەداوه و ئێستا نەشتەرگەرییەکی بێمەترسی و کاریگەرە. نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت، نەشتەرگەرییەکی سێ ڕەهەندی و میلیمەترییه و بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوی لووت، زانیاری و ئەزموون و هونەر پێویسته که بریتییە له تێکەڵەیەک له تەلارسازی و پەیکەرتەراشی و نیگارکێشی و فیزیۆلۆجی و ئەناتۆمی و فیزیا و پزیشکی کلینیکی.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292