چۆنیەتی شۆردنی لووت پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

چۆنیەتی شۆردنی لووت پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت

بۆ شۆردنی لووت شێواز و کەرستەی جۆراوجۆر هەیه. جۆرەکانی سپرەیی و بوتڵ و دەفری تایبەتی شۆردنی لووت له ئێستادا لە بازاڕدا هەیه و له دەواخانەکان دەستدەکەوێت. بەڵام بە ڕای دکتۆر حۆسنانی باشترین شێواز بۆ شۆردنی لووتی نەشتەرگەریکراو کەڵکوەرگرتن له سرنجه بەو شێوەی که دواتر شڕۆڤە دەکرێت.
شۆردنی لووت
ئاگاداربن که بۆ شۆردنی لووتی نەشتەرگەریکراو و سووڕانەوەی ئاوێتەی شۆردن لەناو لووت و کردنە ناوەوەی ئاوێته له یەک کونەوه و خستنەدەرەوەی ئاوێتەکە له کونەکەی ترەوە مەبەستی ئێمه نییه.
شۆردنی لووت
هەروەها ئاگاداربن که بۆ شۆردنی لووت، باشتروایه 3 حەوته له نەشتەرگەری تێپەڕ بووبێت. له سێ حەوتەی سەرەتادا کەڵکوەرگرتن له دڵۆپی لووت تەواوه. شێوازی دروستکردنی سیرۆم یاخود ئاووگی ئیزۆتۆنیکی لووت. نیوە کەوچکێکی چایخواردن خوێ لەناو پەرداخێک ئاوەکوڵ بتوێننەوه و چەند خولەکێک ڕاوەستن تاوەکو ئاوەکە شلەتێن بێت. بەم ئاسانییە سیرۆمی شۆردنتان دروستکردووه.
سێرۆم
سیرۆمی شۆردنی لووت ئاوێتەی لەسەدا 9/0 خوێ لە ئاودایه. بۆیه بە نیوه کەوچکێکی چایخواردنەوەی خوێ بەرانبەر نزیک 5/1 گرام و یەک پەرداخ ئاو بەرانبەر نزیک 167 گرام دەتوانن ئاوێتەی نۆرماڵ سالین یاخود ئیزۆتۆنیک دروستبکەن که بۆ شۆردنی لووت زۆر گونجاوه. ئێستا سرنجێکی 10 سی سی بکەنەوه دەرزییەکەی فرێبدەن. بەشی پلاستیکی سرنجەکە به سیرۆمی شۆردن پڕبکەن. له پشت سینکی ڕووشۆری بوەستن و سەرتان تۆزێک بەرەو پێشەوه بچەمێننەوه، سرنجەکە بخەنه ژێر هەرکام له کونەکانی لووتتان و پیستۆنی سرنجەکە به هێواشی بگوشن تاوەکو ئاوێتەکه بچێتە ناو لووتەوە. ئەگەر بە هێواشی ئەم کارە ئەنجامبدەن ئاوێتەکە ناچێتە ناو گەرووەوه بەڵام ئەگەر تۆزێک ئاوێته بچێته ناو گەرووەوه کێشەیەک نییه و خواردنی مەترسیدار نییه. گەرچی خستنەوە دەرۆشی کێشەی نییه. بەشێکی کەم له ئاوێتەکەش لەناو لووتدا دەمێنێتەوه. بە ئارامی و بە فووکردنە ناو لووت ئاوێتەکە لەناو لووتتان بکەنە دەرەوه. هەر ئەم شێوازه بۆ کونەکەی تری لووتتان ئەنجامبدەن. پاش کۆتایی شۆردن، پیستۆنی سرنجەکە بکێشنە دەرەوە، سرنج و پیستۆنەکە بە ئاو بشۆرن و بە شێوەی پێچەوانه لەناو پەرداخێکی خاوێن ڕایبگرن تا دووبارە بەکاری دەهێنن. بۆ شۆردنی لووت له حەوتەی سێیەمی پاش نەشتەرگەرییەوه بۆ ماوەی 2 حەوته و هەر 6 کاتژمێر یەکجار ئەم شێوازه دووپات بکەنەوه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292