دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی نەشتەرگەریی لووت - نەشتەرگەریی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت

خاڵەکانی پێش نەشتەرگەریی لووت

له دوو حەوته پێش نەشتەرگەری و تا دوو حەوته پاش نەشتەرگەری دەوای ئیبوپرۆفین و ئەسپرین بەکارمەهێنن. چۆنکه ئەم دەوایانه دەبنه هۆی خوێنڕێژی لووت له کاتی نەشتەرگەریدا و پاش له نەشتەرگەریش.
ئەگەر جگەردە دەکێشن 2 حەوته پێش نەشتەرگری جگەرەکێشان بوەستێنن. هەرچەندێک کاتی وەستانی جگەرەکێشان زیاتربێت باشتره. جگەرە ئۆکسیجنی خوێن کەمدەکاتەوه.
له یەکەمین پێوەندیدا چەند وێنەیەک له دەموچاوی خۆتان له گۆشەی جۆراوجۆرەوه (تەواوڕوخسار و نیوەڕوخسار) لەگەڵ شڕۆڤەیەکی کورت له خۆتان له ڕێگەی ئیمەیل یا مۆبایلەوه بنێرن تاکوو ڕای کارناسی دکتۆر (حۆسنانی) سەبارەت به نەشتەرگەریی لووتتان وەرگرن. لەم قۆناغەدا چەند وێنەیەکی ئاسایی بەسه. بە مۆبایلەکەشتان دەتوانن وێنە بکێشن.
ئەگەر پێشتر نەشتەرگەریتان بۆ کراوه ڕایبگەیێنن.
لەکاتێکدا نەشتەرگەری بۆ ئێوه گونجاو هەڵسەنگێندرا نۆرەی چاوپێکەوتنی پزیشک و بەرواری نەشتەرگەرییەکەتان دیاریدەکرێت.
لانیکەم 2 حەوته پێش سەفەر بۆ ئێران لەگەڵ دکتۆر (حۆسنانی) پێوەندی بگرن و نۆرەکەی خۆتان پشتڕاستبکەنەوه.
یەک ڕۆژ پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری یەکێک له وەرگێڕانی تیمی دکتۆر (حۆسنانی) هاوڕێییتان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەزموونەکانی خوێن و دابینکردنی وێنە پرۆفشناڵەکان. (خەرجی ئەم خزمەتگوزارییه به جیوازایی پێتان ڕادەگەیێنین)
شەوی پێش نەشتەرگەری نزیکەی کاتژمێر 9 نانی ئێوارەتان بخۆن. تا کاتژمێر 12 دەتوانن شلەمەنی بخۆن. بەڵام له کاتژمێر 12ی شەو بەولاوه نابێ هیچ شتێک بخۆن و بخۆنەوه. بەیانی ڕۆژی نەشتەرگەری دەبێ ناشتا بن.

خاڵەکانی پاش نەشتەرگەری

تکایه ڕاسپێرییەکانی خوارەوه بخوێننەوه و پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت به وردی جێبەجێیانبکەن تاکوو باشترین بەرئەنجام له نەشتەرگەریی جوانکاریی لووتتان وەرگرن. پێشنیاردەکرێت ئەم پێڕسته لەگەڵ خۆتان هەڵگرن و له ڕۆژی نەشتەرگەرییەوه دەستبکەن به ئەنجامدانیان.
تا کاتێک که روخسەتنەدراوه پێتان لووتتان مەسڕن. له کاتی پێویست دەتوانن لووتتان به هێواشی به شاشی پاکژی پاکبکەنەوه.
سپلینتی لووت یاخوود گەچی سەر لووت بۆ ماوەی یەک حەوته لەسەر لووتتان دەمێنێتەوه.دەست له سپلینتی لووت مەدەن و مەیجووڵێنن.دەبێ هەمیشه سپلینتی لووت وشک ڕابگرن.
تەقەڵەکان و سپلینتی لوون پاش حەوتەیەک له نەشتەرگەری له لایەن کادری فێرکراوی دکتۆر (حوسنانی)ەوه له نووسینگە هەڵدەگیرێت.
ئەو خواردنانه بخۆن که نەرمن و پێویستیان به جاوینی زۆر نییه.
له دوو حەوته پێش نەشتەرگەری و تا دوو حەوته پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت هێورکەرەوەکان وێنەی ئیبۆپرۆفین و ئەسپرین بەکارمەهێنن.
تا ماوەی حەوتەیەک پاش نەشتەرگەریی لووت به تەنیایی مەچن بۆ حەمام.
پاش نەشتەرگەریی پلاستیکی لووت بۆ ماوەی شەش حەوته خۆتان مەدەنه بەر هەتاوی تیژ. رەنگە گەرما ببێتە هۆی هەڵماسینی لووت.
شینبوونەوەی دەور چاو تا 2 ڕۆژ زۆردەبێت. ڕۆژی دووەم بە زۆرترین ڕاده دەگات و پاشان کەمدەبێتەوه و پاش حەوتەیەک لەناودەچێت.
پاش نەشتەرگەری دەمامکێکی تایبەتتان پی دەدرێت که له ناویدا ماکی جەلی هەیه. ئەم دەمامکه بخنە ناو بەستێنەروه تاکوو سەهۆڵ ببەستێت. پاشان بۆ ماوەی 4 کاتژمێر بیخەنه سەر چاوەکانتان تاکوو فێنکببنەوه و شینبوونەوەکان زووتر کەمبێتەوه. سێ جار له ڕۆژدا ئەم ئیشه دووپات بکەنەوه.
پاش نەشتەرگەری ماوەی دوو مانگ دەخایێنێت تاکوو لووت شێوەی نوێی خۆی بگرێت و جوانییەکەی ئاشکراببێت. لەم ماوەیەدا دەبێ چاوەڕێبکەن و نیگەرانی بێهۆتان سەبارەت به هەڵماسین یا گەورەیی لووتتان نەبێت.

تێچووی نەشتەرگەریی لووت

تێچووی نەشتەرگەریی لووتی ئاسایی
ئەو لووتانەی که کێشەی گرنگیان نیە و بەس کێشەی جوانییان هەیه:

تێچووی نەشتەرگەریی لووتی گۆشتی
·        لووتی گۆشتی چکۆله:
·        لووتی گۆشتی مامناوەندی:
·        لووتی گۆشتی گەوره:
·        لووتی گۆشتی لەگەڵ خواری
تێچووی نەشتەرگەریی لووتی خاوەن خواری
لووت به شێوەی ساف خاوەن خواری ناوەکی:
لووتی لار خاوەن خواری ناوەکی:
تێچووی نەشتەرگەریی چاککردنەوەی لووت
ئەگەر نەشتەرگەریی یەکەم لەلایەن نەشتەرگەرێکی ترەوه ئەنجامدرابێت:
·        لووتی بێ کێشەی کڕکڕاگەیی و بێ کێشەی هەناسەدان:
·        لووتی بێ کێشەی کڕکڕاگەیی و خاوەن کێشەی هەناسەدان:
·        لووتی خاوەن کێشەی کڕکڕاگەیی بێ کیشەی هەناسەدان:
·        لووتی خاوەن کیشەی کڕکڕاگەیی لەگەڵ کیشەی هەناسەدان:
بۆ ئاگاداری ورد له تێچووی نەشتەرگەریی لووتتان دەتوانن وێنەی تەواوڕوخسار و نیوەڕوخساری خۆتان هاودەق لەگەڵ رێنوێنییەکان بنێرن بۆ دکتۆر (حۆسنانی). له ماوەی کەمتر له یەک حەوتەدا وڵامەکەتان وەردەگرن.

خاڵە گرنگەکان سەبارەت به نەشتەرگەریی لووت

نرخەکانی سەرەوه و هەروەها نرخێک که دکتۆر پێتان دەدات هەموو خەرجەکانی ناوەی نەخۆشخانەش لەخۆدەگرێت. خەرجەکانی دەرەوەی نەخۆشخانه بریتی له خزمەتگوزاری وەرگێڕان و خزمەتگوزاری ئاسایشی و کرێی تەکسی و هۆتیل و خواردەمەنی و ... هتد وەئەستۆی خۆتانه.
تێچووەکە بە شێوەی پارەی کاش یەک ڕۆژ پیش نەشتەرگەری له نووسینگە وەردەگیرێت.
مەستەرکارت و کارتە بانکییەکانی تر له ئێراندا ئیش ناکەن بۆیه دڵنیاببنەوە که پارەی پێویست بۆ مسافیرەتەکەتان لەگەڵدا بێت.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292