فێرکردنی شێوەی دروستی چەسپ لێدان له لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

فێرکردنی شێوەی دروستی چەسپ لێدان له لووت

بۆچی پاش نەشتەرگەری چەسپ دەدەن لەسەر لووت؟

پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت پێشنیاردەکرێته نەخۆشەکان که بۆ ماوەی 2 حەوته تا 2 مانگ چەسپ بدەن لەسەر لووتیان. چەسپ لێدان لەسەر لووت دەبێته هۆی کەمبوونەوەی خێراتری هەڵماسیوی لووت، چاکبوونەوەی خێراتر و بەرئەنجامی باشتر.

دوو قازانجی چەسپ لێدان:

1- کەمبوونەوەی هەڵماسیوی لووت
2- شێوەهەڵگرتنی باشتری لووت
چه سپ لێدان

قازانجەکانی لێدانی چەسپ

لێدانی چەسپ له دوو حەوتەی سەرەتادا هەم لەسەر شێوەی لووت هەم لەسەر هەڵماسیوی لووت کاریگەری هەیه. بەڵام له حەوتەی دووەم بەرەولاوه لێدانی چەسپ تەنیا کاریگەری لەسەر هەڵماسیوی لووت هەیه. واته ئەگەر بتانەوێت هەڵماسیوی لووتتان چاکبێتەوه دەتوانن له حەوتەی دووەم بەرەولا دیسان چەسپ لێبدەن بەڵام ئەگەریش لینەدەن ڕووداوێکی گرنگ ڕوونادات. هەروەها دەتوانن تەنیا شەوانه کاتی خەو چەسپ بدەن له لووتتان و ڕۆژانه چەسپەکە لەسەر لووتتان هەڵگرن.
هەڵبەت چەسپی لووت جۆرێ وشیارکردنەوەی کەسانی دەوروبەریشه. کاتێک ئێوە لەسەر لووتتان چەسپ لێدەدەن لەڕاستیدا کەسانی دەوروبەرتان وشیاردەکەنەوه که لووتی ئێوه تازه نەشتەرگەری بۆکراوه و دەبێ وشیاربن. کەسانی دەوروبەری ئێوە بە دیتنی چەسپی لووتتان دەزانن که نابێت دەست بدەن له لووتتان یا شۆخی ناگونجاو نەکەن که زیان به لووتتان بگات.
2 مانگ پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت پتر چەسپی لووت هەڵدەگیرێت بەڵام ئەگەر هەڵماسیوی لووت چاکنەبوبێتەوه یا دیسان لووت هەڵماسیبێت دەتوانن دیسان چەسپ بدەن له لووتتان.

شێوازی دروستی کەڵکوەرگرتن له چەسپی لووت

1-لووت و ڕوومەتی خۆتان بەباشی به ئاو و سابون بشۆن یا بە پەمەی خوساو له ئەلکهۆل خاوێنی بکەنەوه. پاشان بە کەڵکوەرگرتن له خاولییەکی نەرم بە هێواشی و به شێوازی دانان و هەڵگرتن ئاوی زیادی سەر پێستتان وشککەنەوه. 5 تا 10 خولەک ڕاوەستن تا پێستی لووت به تەواوی وشکبێتەوه.
نه شته رگه ري جوانکاري

خاوێنکردنەوەی لووت

2-چەسپێکی کاغەزی گونجاو لەناو جێچەسپی دابنێن تاکو بتوانن بە ڕاحەتی کەڵکی لێوەرگرن. بەپێی سایزی لووت، یەک پارچەی 10 تا 12 سەنتیمەتری چەسپی کاغەزی جیابکەنەوه و به شێوەی U لەژێر لووت بیچەسپێنن. ئاگاداربن که چەسپەکه بەر کونەکانی لووت نەگرێت. بەشی مامناوەندی نەواری چەسپ لەژێر نوکی لووت دادەنرێت و بەرەو سەرەوه لەسەر لێوارەکانی لووت بماڵدرێت تا بەباشی لەسەر لووت دابنرێت. دەبێ دوو بەشی کۆتایی چەسپ تا نزیک چاوەکان بێنە سەرەوه. ئەم چەسپه لەسەر نەهێشتنی داکەوتوویی لووت کاریگەره.
لووت

چەسپی ژێر لووت

چه سپ لێدان. لووت . نه شته رگه ري جوانکاري
3-پاشان سێ پارچەی چەسپی 3 تا 5 سەنتیمەتری له سەرەوه بۆ خوارەوه بە لای پانیدا لەسەر لووتتان بچەسپێنن بەشێوەیەک که لێواری چەسپەکان بکەونه سەر یەکتر. بە هێواشی سەر چەسپەکان بماڵن تا بەباشی لەسەر پێستی لووت جێگیربێت.
نه شته رگه ري جوانکاري

شێوازی لێدانی چەسپ له لووت

- پاشان چینێک چەسپی تر لەسەر چینی پێشو بچەسپێنن و بیماڵن تا بەباشی لەسەر لووت جێگیر ببێت
چه سپ لێدان، لووت
- لە کۆتاییدا به مقەست بەشی زیادی چەسپی سەر نوکی لووتتان بقرتێنن.
چه سپ لێدان

قرتاندنی جەمسەری چەسپی لووت

ڤیدیۆی فێرکاری شێوازی دروستی لێدانی چەسپ له لووت پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت
لەم ڤیدیۆدا شێوازی دروستی لێدانی چەسپ له لووت پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت به شێوەی کارتۆنی یاخود ئەنیمەیشن و هەروەها بەشێوەی زانستی لەلایەن دکتۆر (حوسنانی)یەوه نیشاندراوه. لێدانی چەسپ لەسەر لووت له دوو حەوتەی یەکەمی پاش نەشتەرگەری پێویسته و کاریگەری لەسەر شێوەهەڵگرتنی لووت و کەمکردنەوەی هەڵماسینی لووت هەیه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292