ئەناتۆمی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

ئەناتۆمی لووت

لووت بەشێکی بەرزۆبووی دەموچاوه که گرنگترین ڕێڕەوی ئەندامی هەناسەکێشان و بەرچاوترین جێگەی سەرنجدانی دەموچاو له باری جوانییەوەیه. پاڵاوتن و گەرمکردن و تەڕکردنی ئەو هەوایەی که دێته ناو سییەوه له ئەرکەکانی لووتن. هەناسەکێشان بە لووت له هاتنە ناوەوەی گەردی گەوره بۆ ناو سی بەرگری دەکات. هەروەها خانەی دەماری تایبەت له بەشی ناوەوەی لووت له بەشی سەقفدا هەن که بەرپرسی هەستی بۆنن. ئەم خانە بۆنکردنانه له ناو لینجەدان و لەلایەن دەمارەکانەوە لەگەڵ مێشک پێوەندیان هەیه.
ئه ناتۆمي لووت.

ئەناتۆمی دەرەوەی لووت

شێوەی لووت نزیکەو هەرەمییه. بەشی سەرەوەی لووت باریکتره و بەشی خوارەوەی لووت پانتره. یەک سێیەمی بەشی سەرەوەی لووتی ئێسکی و دوو سێیەمی بەشی خوارەوەی کڕکڕاگەیی یاخود ئێسکییه.
پشت لووت: مەودای نێوان نوکی لووت تا چاڵی نێوان لووت و بەرچاوان پشت لووتی پێدەڵێن که هەنێک کات بەهۆی گەورەبوونی زۆرتر له ئاستی نۆرماڵی کڕکڕاگە و ئێسکەوە دووچاری چەماوەیی دەبێت.
کولومێلا (ئەستونی چکۆلەی لووت): کولومێلا له لاتیندا بە مانای ئەستونی چکۆلەیه. هەروەها که له ناوەکەی دیاره کولومێلا وێنەی ئەستونێکی چکۆلەیه که له نێوان کونەکانی لووتدایه.
پەڕەی لووت: دیوارەکانی قەراخی کونی لووت پەڕەی پێدەڵێن. پەڕەی لووت بەرپرسی کراوەدانانی کونەکانی لووته. خۆڕاگری پەڕەکانی لووت ڕۆڵێکی گرنگیان له کراوەدانانی بۆری هەناسەکێشاندا هەیه و لاوازبوونی ئەم پەڕانه بەهۆی تەکنیکی نادروستی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووتەوه کێشەی هەناسەکێشان دروستدەکات. بەهێزکردنی پەڕەکانی لووت لەلایەن پێوەندی کڕکڕاگەییەوه ڕێگەیەکی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیه. له باری جوانییەوه کاتێک له خوارەوە تمشای دەکەین باشتروایه پەڕەکانی لووت و نوکی لووت سێگۆشەیەکی لایەکسان پێکبێنن.
به شي ده رووني.
چەماوەیی لووت: گەورەبوونی ئێسکی لووت یا زۆربوونی بەرزایی کڕکڕاگەیی تێغەی لووت و زۆربەی کات گەورەبوونی هەردوکیان هۆکاری دروستبوونی چەماوەیی لووته. بۆ چاککردنەوەی چەماوەیی لووت، ئێسک و کڕکڕاگەی پشت لووت هەڵدەگیرێن تاوەکو بەرزایی لووت بگاته ڕادەی گونجاو. هەڵگرتنی ئەم ئێسک و کڕکڕاگه دەبێ بەوردی ئەنجامبدرێت. چونکا هەڵگرتنی بە ڕادەی زۆرکەم کێشەیەک چارەسەرناکات و لەلایەکی ترەوه هەڵگرتنی زۆری کڕکڕاگه و ئێسک دەبێته هۆی دروستبوونی لووتی لووس یا لووتی خاوەن شێوەی زین.
بيشي ده ره وه

ئەناتۆمی ناوەوەی لووت

دەمەوانەکانی لووت: پاش چوونەناو کونەکانی ناوەوەی لووت نزیک یەک سەنتیمەتر پێشتر دەمەوانە هەیه که له کڕکڕاگەی دەرەوەی لووت و تێغەی نێوان لووت پێکهاتوون. بەم دەمەوانانه دەمەوانەی لووت دەڵێن. ئەگەر له کاتی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووتدا ئەم دەمەوانانه زیان ببینن ڕەنگه ئەو کەسە دووچاری کێشەی هەناسەکێشان بێت.
توربیناتی لووت: لە هەر کەسدا بە شێوەی سروشتی له هەر لای لووتدا سێ هەڵتۆقیوی ئێسکی له ناوەوەی لووت هەیه که توربیناتی لووت ناونراون. هەوای هەڵمژراو له کاتی تێپەڕبوون له ڕێگەی لووتەوه له نێوان ئەم هەڵتۆقیویانەوە تێدەپەڕێت و ئەرکەکانی پاڵاوتن و تەڕکردن و گەرمکردن لەسەر ئەم هەوا ئەنجامدەدرێت.
دیوارەکانی پاڵینی لووت: ئەم دیوارانه له دوو لای لووتدان و ئەرکی پاراستنی بۆشایی هەناسەکێشانی لووتیان وەئەستۆیه. نیوەی خوارەوەی ئەم دیوارانه له کڕکڕاگه و نیوەی سەرەوەیان له ئێسک پێکهاتون. له نەشتەرگەریی جوانکاریی لووتدا بەمەبەستی باریککردنەوەی لووت ئەم دیوارانه بەرەو ناوەوە دەکێشرێن. ئەگەر زۆرتر له ئاستی ڕێپێدراو بەرەو ناوەوە بکێشرێن بۆری هەناسەکێشان تەنگ دەبێت.
نه شته رگه ري جوانکاري
سێپتومی لووت: تێغەی لووت یا سێپتومی لووت دیوارێکی کڕکڕاگەیی-ئێسکییه که لای چەپ و ڕاستی کونی لووت لەیەک جیادەکاتەوه. سێپتوم لە ڕاستیدا پێکهاتەی پاراستنی سەرەکی لووته و ڕۆڵی ئەستونی هەیه بۆ دانانی بەشەکانی تری لووت. سینوسەکان: چوار جووت کونی ناوبەتاڵ هەن که لە تەنیشت لووت و له ناوەوەی ئێسکەکانی دەموچاودان و لەلایەن هەنێک کونەوە بۆ ناوەوەی لووت دەکرێنەوه. پێوەندی سینوسەکان لەگەڵ لووت وێنەی پێوەندی هەنێک ژوورن که بۆ یەک کریدۆری سەرەکی دەکرێنەوه. کریدۆری سەرەکی لووته و ژوورەکان سینوسەکانن. هێشتا ئەرکی وردی سینوسەکان دیارنین بەڵام ڕەنگه ئەرکی هەواگۆڕی و هەروەها بەهێزکردنی دەنگیان وەئەستۆبێت. پێوەندی لووت و گەرو: کونەکانی لووت له بەشی کۆتایی خۆیدا بۆ ناوەوەی گەرو دەکرێنەوه و ئەو هەوایەی که دەچێته ناو لووتەوه دەیگەیێنێته گەرو.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292