جیاوازی رینۆپلاستی بە شێوازی کراوە و بەستراو


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

جیاوازی رینۆپلاستی بە شێوازی کراوە و بەستراو

بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لووت، دەبێ لەسەر لووت گۆرانکاری بکرێت واته دەبێ چەقۆی نەشتەرگەری بچێته ژێر پێست و لەسەر سکلێتی لووت گۆڕانکاری پێکبێنێت. پزیشکی نەشتەرگەری هیچ کاری بە پێستی لووت نییه. بۆ دەستگەیشتن به ژێر پێست دوو شێواز هەیه: لە شێوازی یەکەمدا نێوان کونەکانی لووت بەوردی دەبڕدرێت و پێستی لووت لەسەر شانه بەرزدەبێتەوه. ئەم شێوازه بە شێوازی کراوه ناسراوه. شێوازێکی تر بەناوی شێوازی بەستراو هەیه که هەنێک بەشی ناوەوەی لووت دەبڕدرێن. لە هەر دوو شێوازدا پێست لە سکلێت جیادەبێتەوه.
نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بە تەکنیکی بەستراو
له شێوازی کراوەدا دیتنی پزیشک زیاتره و پزیشکی نەشتەرگەری دەتوانێت گۆڕانکاری وردتر لەسەر لووت پێکبێنێت. قازانجی شێوازی بەستراو ئەوەیە که چاککردنەوە خێراتر و ڕاحەتتر ئەنجامدەدرێت و لە هەنێک نموونەدا تەنانەت بەرئەنجامەکەی باشتره و برینی تەقەڵیش نییه. هەڵبژاردنی شێوازی نەشتەرگەری ماوەتەوه سەر پزیشکی نەشتەرگەری و ئەندازەی گۆڕانکارییەکان. واته بەپێی ئەوەی که پزیشکی نەشتەرگەریی له کام شێوازدا لێهاتووتره و هەروەها بەپێی ئەوەی که چ ڕادەیەکی گۆڕانکاری لەسەر لووت پێویسته، لەگەڵ ڕێکەوتن لەگەڵ نەخۆش یەکێک لەم دوو شێوازه هەڵدەبژێردرێت. بە گشتی شێوازی کراوه لایەنگری زۆرتری هەیه چونکا چاوەڕوانییەکانی نەخۆش باشتر دێنێتەدی و پزیشک له ئەنجامدانی گۆڕانکارییه ئاڵۆزەکاندا توانایی زیاتری دەبێت. هەروەها ئەگەر نەخۆش نەیهەوێت تەنانەت بۆ ماوەیەکی زۆر کەمیش جێگەی تەقەڵ لەسەر پێستی بمێنێتەوە و داوای گۆڕانکاری قورس نەکات، شێوازی بەستراو هەڵدەبژێردرێت.
نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بە تەکنیکی
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292