پۆلیپی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

پۆلیپی لووت

چینی پۆشێنەری ناوەوەی لووت لینجە ناونراوه. لینجه بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوە ڕەنگه زیاتر له ئاستی نۆرماڵ گەورەبێت. لەم کاتەدا شانەیەکی زیادی له ناو لووت دروستدەبێت که پۆلیپ ناونراوه. لە ڕاستیدا پۆلیپ گەورەبونی زیاتر له نۆرماڵی لینجەی ناوەوەی لووته که پتر له وڵامی ماکی ئالێرجین دروستدەبێت و بۆشایی ناوەوەی لووت دەگرێتەوه. بەهۆی کەمبوونەوەی بۆشایی ناو کونی لووت ڕەوتانەی هەوای ناو لووت لەگەڵ بەرگری ڕووبەڕوودەبێتەوه و کەسەکە سەرەڕای گیرانی لووت دوچاری کەمبوونەوەی هەستی بۆنکردن و هەست بە ئازار و تەوژم لەسەر دەموچاو و بەڵغەمی پشت گەرو دەبێت.

دەرمانکردنی پۆلیپی لووت

ئەگەر دەرمانی دەوایی سەرکەوتو نەبێت له نەشتەرگەریی ئاندۆسکۆپیکی لووت کەڵکوەردەگیرێت که بە کەڵکوەرگرتن له لێنزی تایبەت و ئامرازی تایبەت پۆلیپەکانی ناو لووت دەتاشرێن و دەردەهێنرێن. ئەنجامدانی ئاندۆسکۆپیی لووت و سینوسەکان لەگەڵ نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت شیاوه. ئەگەر گەورەبوونی لینجەی لووت لە ئاستێکدا نەبێت که پۆلیپ دروستبووبێت بەڵام دیسان ئەو کەسە هەست به گیرانی لووت بکات لەم کاتەدا هەستیاری یاخود ئالێرژی دروستبووه و دەرمانەکەی تەنیا بە دەوایه و پێویست به نەشتەرگەری ناکات.
پۆلیپ

نەشتەرگەریی پۆلیپی لووت بە لەیزەر

لە ئێستادا شێوازی باو بۆ چارەسەرکردنی پۆلیپی لووت شێوازی ئاندۆسکۆپییه. ئاندۆسکۆپەکان هەنێک لێنزن که بە کەڵکوەرگرتن لەوانه دەچینه ناو لووتەوه و بە یارمەتی هەنێک ئامێری یارمەتیدەر پۆلیپەکان دەتاشین. لەناوبردنی پۆلێپەکان بە کەڵکوەرگرتن له لەیزەر هێشتا له قۆناغی تۆژینەوەدایه. لە ئێستادا کەڵکوەرگرتن له لەیزەر بۆ لەناوبردنی پۆلیپی لووت شیاونییه بەڵام بۆ چارەسەرکردنی پۆلیپی قورگ له لەیزەر کەڵکوەردەگرین. کەڵکوەرگرتن له لەیزەر بۆ دەرمانکردنی تومۆر و شێرپەنجەی قورگ بەشێوەی بەربڵاو ئەنجامدەدرێت و لەم بوارەدا پێشکەوتنی زۆر بەدەستهاتووه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292