بۆچی ژمارەی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت لە ئێراندا ئەوەنده زۆره؟


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

بۆچی ژمارەی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت لە ئێراندا ئەوەنده زۆره؟

زۆربوونی ژمارەی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت ڕووداوێکی ناحەز نییه چونکا کاتێک ئاستی باشبژیی کۆمەڵایەتی بەرزدەبێتەوه خەڵک بیر له ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی دەکەنەوه. بەپێچەوانەوە کاتێک باشبژیی و ئاسایش کەم بێت نەشتەرگەریی جوانکارییش کەمتر ئەنجامدەدرێت. له وڵاتانی پێشکەوتووی جیهاندا نەشتەگەرییەکانی جوانکاری زۆر باون. بەڵام ئەوەی که بۆچی لەنێوان نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریدا نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت له ئێراندا زۆر باوه هۆکاری جۆراوجۆری هەیه. یەکێک له گرنگترینی ئەم هۆکارانه ئەوەیه که له ڕەگەزی ئێرانیدا شێوەی لووت بەنیسبەت دەموچاو هاوئاهەنگی کەمتری هەیه. ڕەگەز هۆکارێکی دیاریکەر و زۆر گرنگه. بۆنموونه خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لووتی جوانیان هەیه بەڵام چاویان جوان نییه. لەو وڵاتانەدا نەشتەرگەریی جوانکاریی پێڵو زۆر باوه. ئاسیاییەکان دەیانەوێت حاڵەتی چاویان وێنەی وڵاتانی ڕۆژاوا بێت. بەپێچەوانەوە ئێرانییەکان چاویان جوانه بەڵام لووتیان لەچاو دەموچاویان کێشەی هەیه. بۆیه هۆکاری داخوازی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت له وڵاتی ئێراندا زۆره. ئەم بابەته نه تەنیا له وڵاتی ئێمه بەڵکو له هەموو وڵاتانی ناوچەدا ڕوودەدات. عێراق و وڵاتانی دەوروبەری کەنداو و وڵاتانی ناوچەی مەدیتەرانه لەو وڵاتانەن که نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت لەوانەدا باوه. بەگشتی نابێ هەمیشه باری خراپی ئەم پرسه ببیندرێت. باری باشیشی ئەوەیه که نیشاندەری دابینبوونی پێویستییه سەرەکییەکانی کۆمەڵگای ئێرانه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292