نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بۆ پێکهێنانی جۆراوجۆری


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بۆ پێکهێنانی جۆراوجۆری

هەنێک کات کەسانێک سەردانی پزیشکانی نەشتەرگەریی لووت دەکەن که لووتیان جوانه و بەگشتی لووتیان له باری شێوەوه کێشەی نییه. بەڵام دیسان داوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت له پزیشک دەکەن و لەسەریشی سوورن.

خاتوون/کاکه بۆچی دەتەوێت نەشتەرگەریی لەسەر لووتت ئەنجامبدەین؟

• دەمەوێت دەموچاوم بگۆڕدرێت.
• دەمەوێت باری دەروونیم بگۆڕم.
• هاوسەرگیری ناسەرکەوتووم بووه و دەمەوێت ژیانی پێشوم فەرامۆش بکەم.
• ئێوە دەڵێن لووتی من جوانه بەڵام من خۆشم لێ نایەت.
• دەمەوێت ئەم چەماوەییە چکۆلەی سەر لووتم هەڵبگرم که لە هەموو دەوروبەرییەکانم باشتربم.

لەکۆتاییدا دەبێ لووت کێشە یا خەوشێکی هەبێت تاکو نەشتەرگەری بۆبکرێت.

پتر ئەو کەسانەی که نەشتەرگەریی جوانکاریی لەسەر لووتیان ئەنجامدەدەن دووچارن به لادانی لووت، خواری لووت، چەماوەیی لووت، گەورەیی زۆرتر له ڕاده یا کێشەیەکی وێنەی ئەمانه. ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بۆ ئەو کەسانەی که لووتیان کێشەی نییه و تەنیا بۆ پێکهێنانی جۆراوجۆری نەشتەرگەری دەکەن دروست نییه. زۆربەی ئەم کەسانه کێشەی دەروونییان هەیه. بۆنموونه هەنێک نەخۆشین هەن که تێیاندا نەخۆشەکه لەگەڵ روخساری کێشەی دەبێت و روخساری خۆی پەسەند ناکات. هەنێک کەس کەسایەتی سنوورییان هەیه. هەنێک کەس عاشقی دەموچاوی جوانی خۆیانن و خۆیان بە سەرتر له کەسانی تر دەزانن و ئامانجیان له نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت گەیشتن به دەموچاوی ئایدیاڵه. هەنێک کەس کێشەی خەمبارییان هەیه. له پێشودا هاوسەرگیری ناسەرکەوتوویان هەبووه و دەیانەوێت له ژیانیاندا گۆڕانکاری و جۆراوجۆری دروستبکەن. سەرنجبدەنە ڕاوێژکاری خوارەوە که ئەمساڵ لەلایەن یەکێک له دۆستانەوه ئەنجامدراوه:
سڵاو. من تەمەنم 30 ساڵه. زۆر تەنیا و گۆشەگیرم. بەهۆی هاوسەرگیری ناسەرکەوتووەوه ئێستا تەنیا دەژیم. ئەم کێشانه بوونەتە هۆی ئەوەی که ژیانم بەگشتی بگۆڕم. بۆیه بڕیارم داوه نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ لووتم بکەم. تکایه ڕێنوێنیم بکەن. ڤیدیۆکانتانم دی و نزیک 10 ساڵه دەمەوێت نەشتەرگەریی لووت بکەم بەڵام بەهۆی خەرجی زۆریەوه نەمتوانیوه ئەنجامی بدەم. دەمەوێت بەوردی لە خەرجەکەی ئاگاداربم و ئایا هێگنی ئەوە هەیه که خەرجەکەی بە قست بدەم. من بەتەواوی متمانەبەخۆم لەدەستداوه. ئایا بەپێی ئەو وێنانەی که بۆم ناردون هێگنی ئەوە هەیه که لووتی من بۆ شێوەی یەکێک لەم وێنانه بگۆڕدرێت؟ هەروەها دەمەوێت له کاریگەریی بێهۆشی لەسەر مێشک و ئەگەری نەهاتنەوەسەرهۆش پاش نەشتەرگەری ئاگادار بم چونکا سەرەڕای ئەوەی که متمانەبەخۆمم لەدەستداوه تۆزێکیش ترسنۆکم و زۆر دەترسم. هەروەها من تەوژمی خوێنم لەسەرەوەیه و ڕەنگه کەمخوێنیم هەبێت. ئایا لەکاتی نەشتەرگەری ئەگەری کێشەدروست بوون بۆ من هەیه؟ ئایا هێگنی ئەمە هەیه که لووتم تۆزێک بەرزتر و تۆزێک باریکتر بێت وێنەی ئەم وێنانه که بۆم ناردون؟ تکایە ئەم وێنانە ببینن که بۆم ناردون تاوەکو وێنەکانی خۆشم بنێرم هەڵیسەنگێنن و بە من بڵێن که ئایا لووتی من هێگنی ئەوەی هەیه که بۆ یەکێک لەم شێوانه بگۆڕدرێت. تکایه وڵامەکەتان بنێرن بۆ ئیمەیلەکەم تاوەکو وێنەی خۆم بنێرم بۆتان. زۆر سپاستان دەکەم و چاوەڕێی وڵامەکەتانم.

سەردانی پزیشکی دەروونی پێش ئەنجامدانی هەرجۆره نەشتەرگەریی جوانکاری پێویسته.

پێش ئەنجامدانی هەرجۆره نەشتەرگەریی جوانکاری له ڕاوێژکاری لەگەڵ دەروونناس یا پزیشکی دەروونی کەڵکوەرگرن. چونکا ئەگەر نەخۆشینی دەروونی تایبەتتان هەبێت وێنەی کەسایەتی سنووری و خۆپەرستی و خەمباری و ... هتد و بێ دەرمانی ئەم نەخۆشینانه نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت ئەنجامبدەن، هەنێک کات کێشەکانی داهاتووی قەرەبوو ناکرێتەوه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292