ئایا ڕێگە چارەیەکی نوێ هەیه که بێ نەشتەرگەری لووت چکۆلە ببێتەوه؟


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

ئایا ڕێگە چارەیەکی نوێ هەیه که بێ نەشتەرگەری لووت چکۆلە ببێتەوه؟

ئە پرسیاره زۆر دەبیسترێت. زۆر کەس هەن که بەهۆی وتەی خەڵکی دەوروبەری خۆیان سەبارەت به نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت بیرۆکەی باشیان نییه بەڵام له لووتی خۆشیان رەزامەند نین و بەدوای ڕێگە چارەیەک جگە لە نەشتەرگەرین. لووت پێکهاتەیەکی سێ ڕەهەندییه که له پێست و ئێسک و کڕکڕاگه و لینجه دروستبووه. بۆ ئەوەی شێوە و ئەندازەی لووت بگۆڕدرێت دەبێ هەموو پێکهاتە ناوبراوەکان بگۆڕدرێن یا چکۆله ببنەوه. ئاشکرایه کەڵکوەرگرتن له کرێم و مەڵحەم یا گیرەی تەوژمهێنەر که بە ناوی جۆراوجۆرەوه دەفرۆشرێن ناتوانن لەسەر پێکهاتەی سەرەوه کاریگەری دابنێن و تەنیا بە یارمەتی ئامرازە پێشکەوتووەکانی نەشتەرگەری توانایی گۆڕانی شێوە یا ئەندازەی لووت هەیه.

ئامێر و گیرە و چەسپ و کرێمەکانی چکۆلەکەرەوەی لووت

جنابی دکتۆر ئێوە ئاماژەتان به ڕۆڵی ڕێکلام کرد من دەمەوێ چەند دەقتان بۆ بخوێنمەوه چونکا پرسیاری زۆری بینەرانیشمان سەبارەت بەم دەقانەیه. تکایه ئێوەش ڕاتان سەبارەت بەم دەقە بڵێن.
«ئەگەر لووتی ئێوە گۆشتییه باشترین هەڵبژارده بۆ جوانترکردنی لووتتان کەڵکوەرگرتن له کرێمی چکۆلەکەرەوەی لووته» دیسان نووسیویانه «بەرئەنجامی بەرچاوی ئەم کرێمه لانیکەم پاش دوو مانگ تا چوار مانگ خۆی نیشاندەدات. تکایه پێش کڕین متمانه له گۆشتی بوونی لووتتان وەرگرن». جنابی دکتۆر سەبارەت بەم کرێمانه و ئامێرەکانی چکۆلەکردنەوەی لووت که ناتوانین ناویشیان بەرین (بو ئەوەی نەبێت به رێکلام) له ماڵپەڕەکان و کەناڵه سەتەلایتییەکان رێکلامیان بۆ دەکرێت بەتایبەت بۆ لووتی گۆشتی، ڕای ئێوه چییه؟
hosnani
پرسیار سەبارەت به چکۆلەکەرەوەکانی لووت
له بەرنامەی زەیتون له کەناڵی جامی جەم له دکتور حۆسنانی سەبارەت به چکۆلەکەرەوەکانی لووتی گۆشتی پرسیار کراوه.

وڵامی دکتۆر حۆسنانی

لەم بابەتەوه دەمەوێ بینەران له عەقڵ و زانیاری خۆیان یارمەتی وەرگرن. کاتێک پزیشکی نەشتەرگەری به چەقۆ و چەکوش و تێغی پۆڵایی ناتوانێت لووتی گۆشتی بگۆڕێت بۆ ئەو شێوەی که نەخۆش دەیەوێت ئایا ماڵینی کرێمێک لەسەر لووت یا دانانی گیرەیەک که لووت دەخاته ژێر تەوژم، دەتوانێت شێوەی لووت بگۆڕێت؟ ئەم بابەتە دەسپێرم بە عەقڵ و زانیاری خودی بینەران و ناتوانم سەبارەت بەم بابەته زیاتر بڵێم.
ڕای دکتۆر حۆسنانی سەبارەت به کرێم و گیرەی چکۆلەکەرەوەی لووت
دکتۆر حۆسنانی سەبارەت به چکۆلەکەرەوەکانی لوت دەڵێت

وڵامی دکتۆر (نەراقی)

بەگشتی بۆ هاتنی هەر ئامێر یا شێوازی زانستی نوێ وێنەی ئامێری چکۆلەکەرەوەی لووت پێویسته له قۆناغی یەکەمدا وتاری زانستی سەبارەت بەوانه له کۆمەڵگە زانستییە جێبڕواکان بڵاوببێتەوه، لەسەریان باس بکرێت، پاشان له گۆڤاره زانستییە جێبڕواکان چاپ بکرێت و پاش چەند ساڵ له کتێبە سەرچاوەکانی پزیشکیدا بڵاوبکرێتەوه تاوەکوو شیاوی بەکارهێنان بۆ ئامانجی دەرمانکردن وێنەی جوانکاری بێت. بەڵام ئەم ئامێرەی چکۆلەکردنەوەی لووت تەنانەت قۆناغێ یەکەمیشی بۆ ئەنجامنەدراوه و له سەرەتاوه به رێکلامی بەربڵاو له ئاستی کۆمەڵگادا خەڵک هاندەدات بۆ بەکارهێنانی بەڵام هیچ چەشنه تۆژینەوه و لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ نەکراوه.
چکۆلەکەرەوەی لووت

وڵامی دکتۆر (رەزم پا)

لە هەنێک له رێکلامەکاندا دەبینین که مەڵهەم و کرێمی تایبەت بۆ بە خەڵک دەناسێنن، بەڵام لەڕاستیدا ئەم مەڵهەمانه کاریگەرییان لەسەر ئەندازەی لووت نییه. تەنیا ئەو کەسانەی که بۆ ئامادەن هەرچەشنه ڕێگەی قەدبڕ تاقیبکەنەوه بۆ کڕینی ئەم ئامێر و کرێمانه هاندەدرێن.
چکۆلەکەرەوەی لوت

وڵامی دکتور (شیرازی)

سەبارەت به ئامێرەکانی چکۆلەکردنەوەی لووت که ماوەیەکی زۆره له کەناڵە سەتەلایتییەکاندا رێکلامی بۆ دەکرێ هێشتا من هیچ وتار یا کۆنگرەیەکی زانستی بۆ پەسەندکردنی ئەو ئامێرەم نەدیوه و نەبیستووه. تاکو ئێستا نەخۆشی زۆرم بووه که پاش بەکارهێنانی درێژخایانی ئەم ئامێرانه بۆ نەشتەرگەری سەردانی منیان کردووه.
چکۆلەکەرەوەی لوت
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292