ئایا توانایی نا سککردنی پێستی لووتی گۆشتی هەیه؟


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

ئایا توانایی نا سککردنی پێستی لووتی گۆشتی هەیه؟

جیاوازی لووتی گۆشتی لەگەڵ لووتی ئێسکی یاخود کڕکڕاگەیی لەوەدایه که لووتی گۆشتی پێستی ئەستورتریان هەیه.
نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت پڕۆسەیەکه که تێیدا پزیشک بەس فۆرمی ئێسکەپەیکەری لووت دەگۆڕێت و هەموو نەشتەرگەرییەکه لەژێر پێستدا ئەنجامدەدرێت. پاش کۆتایی هاتنی نەشتەرگەری، پزیشک دووباره پێست فیکس دەکاته سەر ئێسکەپەیکەری نوێی لووت و چاکیدەکاتەوە. بۆیه ئەگەر پێستی لووت ئەستووربێت هونەری پزیشکی نەشتەرگەری دەشارێتەوە و هەمو گۆڕانکارییەکانی ئێسکەپەیکەری لووت له دەرەوه بەباشی نابیندرێت بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری بابەتەکه نموونەیەک دەهێنینەوه. وادابنێن که پەیکەرتەراشێک به وردی له ئاستی میلیمەتردا دەموچاوی پەیکەرێک دروستبکات. پاشان بەتانییەکی ئەستور بکێشێته سەری. لەم کاتەدا هونەری پەیکەرتەراش بەباشی خوێ نیشاننادات. ئەم بابەته له لووتی گۆشتیشدا ڕوودەدات. بەپێچەوانەوە له لووتی ئێسکیدا بەهۆی ناسکبوونی پێست ئەو گۆڕانکارییانەی که پزیشکی نەشتەرگەریی دەیکات بەڕوونی له ژێر پێست دیاره و گۆڕانکارییەکانی پاش نەشتەرگەری بەرچاودەبن.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە له لووتی گۆشتیدا یەکەمین خاڵ که دێته بیرمان ئەوەیه که چۆن دەتوانین پێستی لووتی گۆشتی ناسک کەینەوه. پێست له چەند چینی جۆراوجۆر دروستبووه که ناتوانین دەستبدەین له هیچکام لەم چینانه چونکا دەبێته هۆی زیاندیتنی پێست و دەتوانین بڵێین شیاوی دروستکردنەوەش نییه. تەنیا چینێک له پێست که دەتوانین دەستی لێ بدەین و ئەستوورییەکەی کەمکەینەوه چەوری ژێر پێسته. پزیشکی نەشتەرگەری دەتوانێت به وردی و به شێوەیەک که چینەکانی تری پێست زیاننەبینن ئەم چەورییە له پێست جیاکاتەوه و تا ئاستێک پێستی لووت ناسک بکاتەوه. بەڵام دەبێ بزانین که ناسککردنەوەی پێست لەم ئەندازەدا ئەوەنده نییه که پێستی لووت به ڕوونی ناسک ببێتەوه تەنیا تا ڕادەیەک باشتردەبێت.
بۆیه هەڵگرتنی چەوری له ژێر پێستی لووتی گۆشتی تا ڕادەیەکی کەم دەتوانێت بەرئەنجامی لووتی گۆشتی باشتربکات بەڵام ناتوانێت بەرئەنجامەکەی وێنەی لووتی ئێسکی بێت.
لە کۆتاییدا دەبێ بڵێین که زۆرکردنی خۆڕاگری ئێسکەپەیکەری لووت باشترین ڕێگه بۆ جوانکردنی لووتی گۆشتییه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292