نەشتەرگەریی توربیناڵی لووت


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

نەشتەرگەریی توربیناڵی لووت

توربیناڵ یاخود توربیناتی لووت لەڕاستیدا بەرزییەکی ئێسکییه که لەلایەن لینجەوە داپۆشراوە. لە نێو ئەم پۆشەنە لینجەییەدا ڕەگ و گلاندی زۆری تێدایه که ئەرکی گەرمکردن و شێدارکردن و پاڵاوتنی هەوایان وەئەستۆیه. کاتێک توربیناڵی لووت له ئاستی نۆرماڵ گەورەتر دەبێت هەم ئێسک و هەم لینجە گەورە دەبێت. له کاتی نەشتەرگەری لەسەر لینجه هێڵێک دەبڕدرێت و ئێسک دەردەکەوێت. ئێسک و لینجەی زیاده لەلایەن کەرستەی نەشتەرگەرییەوه هەڵدەگیرێت و سایزی توربیناڵ چکۆلە دەبێتەوە.
لووت لەلایەن تێغی ناوەڕاستی لووتەوە بۆ دوو بۆشایی جیاواز دابەش دەکرێت. هەر بۆشایی بەشێوەی جیاواز هەوا له دەرەوە وەردەگرن و دەینێرن بۆ ناوەوەی گەروو و لەوێوه بۆ ناو سی. ناو هەر بۆشایی لووت سێ بەرزایی هەیه که چەسپاون بە دیواری لووتەوە. بەم بەرزاییە توربیناڵ یاخود توربین یا توربینات دەڵێن. بۆ خەیاڵکردنی توربیناڵ ئەشکەوتێک وەبیربێنن که تەخەته بەرد چەسپاوه بە دیوارەکانیەوە و بەرز بووەتەوه.
ئەم تەختە بەردانه وێنەی توربیناڵی لووتن. ئەرکی ئەم بەرزاییانه یاخود توربیناڵانه زۆرکردنی ئاستی پۆشاندنی ناوەوەی لووته. ئەرکی پۆشەنی ناوەوەی لووت یاخود لینجەی لووت گەرمکردن و شێدارکردن و پاڵاوتنی هەوایه. هەر ڕاده ئەم پۆشەنه ئاستی زیاتری ببێت ئەرکی خۆی باشتر ئەنجامدەدات. توربیناڵەکانی لووت بەم هۆیەوه و بۆ زۆرکردنی ئاست لە لووتدا دانراون. له هەنێک له نەخۆشینەکاندا بەتایبەت ئالێرژی یاخود هەستیاری ئەم توربیناڵانه له ئاستی نۆرماڵ گەورەتر دەبن بەشێوەیەک که بۆشایی ناوەوەی لووت دادەخەن و ڕەوتانەی هەوا دەشێوێنێت. لەم بابەتانەدا بەکەڵکوەرگرتن له سپرەی دژه هەستیاری لووت دەکرێت دووباره ئەم توربیناڵانه چکۆلە بکرێنەوه و ڕەوتانەی هەوا له لووتدا بگەڕێتەوه بۆ باری نۆرماڵی خۆی بەڵام هەنێک کات سایزی ئەم توربیناڵانه ئەوەنده گەورە دەبن که بە دەوا دەرمان ناکرێن. لەم کاتانەدا دەبێ سایزی توربیناڵ بە نەشتەرگەری کردن چکۆلە ببێتەوه. چکۆلەکردنی توربیناڵەکانی لووت نەشتەرگەرییەکی جیاوازە که هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت شیاوی ئەنجامدانه.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292