لووت چیه؟


دکتۆر حەمیدرەزا حۆسنانی

نەشتەرگەر و پسپۆڕی گوێ و گەروو و لووت (بۆردی پسپۆڕانه) – نەشتەرگەری جوانکاریی لووت و دەموچاو

خاوەن زۆرتر له 4000 نەشتەرگەریی سەرکەوتووی جوانکاریی لوت له ئێران

Viber, Whatsapp and Telegram:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292

لووت چیه؟

لووت بەشێک له دەموچاو و بەشێک له ئەندامی هەناسەدانه. ئەرکی سەرەکی لووت بەتاڵکردنی هەوای هەناسەیه. لووت هەوای هەناسە گەرم و شێدار دەکات و تا ئاستێک پیسی و گەردی هەوا دەگرێت و هەواکه دەنێرێت بۆ سی یەکان.لووت لە لایەکەوە لەگەڵ هەوای ئازاد و لە لایەکی ترەوە لەگەڵ گەرو پێوەندی هەیه. لووت خاوەن کونێکی ناوبۆشه که لەلایەن تێغەیەک بەناوی سێپتۆم بۆ دوو بەشی یەکسان دابەشکراوه. ئەم کونانه وێنەی ژووری چکۆلەن که هەرکامیان لەگەڵ چوار ژوورۆچکەی بەتاڵ بەناوی سینوس پێوەندیان هەیه.

ئەرکی لووت چیه؟

ئەرکی سەرەکی لووت هەواگۆڕی و پاڵاوتنی هەوایه. وادیاره ئەم ئەرکە سەرەکییه لەبیرکراوه و خەڵک لووت وەکو بەشێک له جوانی دەموچاو دەبینن. ئەگەر بڕیاروایه لووت جوانبکرێت دەبێ ئەرکی سەرەکی لووت واته هەناسەدان لەبەرچاو بگیرێت. نەشتەرگەریی جوانکاری لە کاتێکدا مانای هەیه که هەناسەدان زیان نەبینێت. پاش نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت، هەناسەدانی نەخۆش دەبێ باشتربێت.
لووت

سینوس چیه؟

هەرکام له ژوورۆچکەکانی لووت لەگەڵ چوار کونی ناوبۆش بەناوی سینوس پێوەندیان هەیه. هەر سینوس لەلایەن بۆرییەکی تایبەتەوه لکراوە بە لووتەوه. ئەرکی سینوسەکان دەستتێوەردان له هەواگۆڕی و پاڵاوتنی هەوادایه. ڕۆڵە ناسەرەکییەکانی سینوسەکان بریتین له زوڵاڵی دەنگ و باشترکردنی ئاوازی دەنگ، بۆنموونه له کاتی تووشبوون بە هەڵامەتەوه و گۆڕانی سینوسەکان، دەنگ دەگیرێت و دەنگی ئەو کەسە جوانی و خۆشی پێشوی نامێنێت. هەروەها سینوسەکان ڕۆڵی کیسە هەوا یاخود ئێربەگیان هەیه له ڕووداوی هاتوچۆدا، واته ئەگەر زرمه له دەموچاو بکەوێت ئەم سینوسانه که به شێوەی کونی ناوبۆشن ورددەبن تاکو زرمه له مێشک نەکەوێت. هەروەها ئەم کونە ناوبۆشانه له کەمکردنەوەی کێشی کەلەی سەر کاریگەرییان هەیه و دەبنه هۆی ئەوەی که تەوژمی کەمتر بکەوێتە سەر ماسولکەکانی مل.
توربیناڵی لووت پێويستي ڕادەی دلخواز باشترین وەرز نا سککردنی پێستی لووت بووکەشووشەیی نه شته رگه ري گێري و لاري لووت چاو دێري کاني دواي نه شته رگه ري گام به گام پێش نه شته رگه ري جوانکاري لووت ڤه ترسين شۆردنی لووت ئەناتۆمی لووتی ئاسیایی تامپۆن حه کايه تي ئامال چه سپ لێدان
بابه ته کان
Whatsapp:
Arabic: 00989101898093
English: 00989101606292